گوڵدانه‌کانمان رماند!
وه‌رزی پاییز بو!با خۆی گه‌یاندە سه‌ر دیمه‌نی دامێنی من,راوه‌ستا و چاوی لێکردم ,هه‌ناره‌کانی ته‌کاندم ,هۆشی نه‌بو تووی گوڵێکی به سه‌ردا هه‌ڵوه‌راندم ,تووی گوڵ رژا سه‌ر کێڵگه‌ی له‌شم,پێی چه‌قاند و,ریشه‌ی کرد
نه‌رم نه‌رم خۆی ده‌بزواوت, گه‌وره ده‌بو,گه‌وره ده‌بو و,باڵای ده‌گرت!
ئاخ که چیترحه‌شار نه‌درا,تا له سته‌م دوور بکه‌وێ!
روژێک با هاته‌وه بۆ لام ,تا گوڵه سوورم لێ دوور کات .من ده‌م قیژاند,ئه‌و ده‌گریا!نازانم بۆ?وه‌ک زانیبێی له‌م دونیایهزوڵمێکی گه‌وره‌ی لێ ده‌چێ ,پێی له کێڵگه‌م ده‌ر‌نه‌دێنا
ئاخر سه‌لماندم که بڕوا, ئاخر سه‌لماندی نه‌مێنێ, خۆم دڵداری دا به فریا,گوتم قه‌ی ناکا! ده‌یچێنم ,له ناو خاکی نیشتمانم ,له سه‌ر له‌شی باپیرانم ,با هه‌م بۆ خۆی په‌روه‌رده بێ ,هه م زه‌وێکه په‌روه‌رده کات !به‌ڵا م با هات گوتی:
"خاتوون!"
حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و سووره گوڵه ,من ,بێ کێشه بدۆزمه‌وه!نیشتمانمان زۆر گه‌وره‌یه !با زۆری لێ دوور نه‌بمه‌وه, نیشتمانم پر له ده‌سته نه‌وه‌ک بێن و بیقرتێنن!بۆی ساز ده‌که‌م من له‌و خاکه, گوڵدانێک تایبه‌ت بۆ خۆی بێ
سووره گوڵم له پێش دیده‌م, گه‌وره ده‌بوو ,شه‌وان له شه‌رمان کپ ده‌بوو,رۆژانه هاواری ده‌کرد:قاچم دێشێ!قاچم دێشێ! من ده‌مزانی بۆ هاواری لێ نه‌ده‌بڕا ?گوڵدانه‌که‌ی بچووک ببو!
دڕوکانی وه‌ده‌رکه‌وتن ,با هاته‌وه به گرمه‌گرمگووتی: "خاتون!با بێین دڕوکانی لێ‌وه‌که‌ین!با ده‌ستی که‌س زامدار نه‌کا"گووتم:" ئه‌ی با ! گوولی سور بێ دڕو ده‌بێ؟"
_"ده‌ی قه‌ی ناکا ,سوتیانێکی بۆ ده‌به‌ستم ,هه‌ر چه‌ند له جوانیه‌که‌ی مه‌ستم"په‌رچه‌مه‌کانی چی لێ بکه‌ین ?خۆر دێته ده‌ر زۆر دیار ده‌بن !خۆت ده‌زانی ره‌نگی زه‌ردیان ره‌نگی زه‌رد ده‌دا به روخسار.
ده‌ی قه‌ی ناکاپه‌رده‌کانی ناو ماڵه‌که‌ت رۆژ لا مه‌ده
!.سووره گوڵم,باڵای ده‌گرت سه‌ری شۆڕ بو ,تامه‌زرۆی تیشکی خۆر ببو,قاچی دێشا !گه‌ڵاکانی هه‌ڵده‌وه‌ری!
ئه‌ی هاوار له زیقه‌ی با !!!!!!!!!!که‌س نایبیسێ ده‌نگی گوڵی سوورم توخوا!
رۆژه‌کانی تێپه‌ڕ ده‌کرد, ره‌نگ زه‌رد بوو,چریکه‌ی ده‌گه‌یشته ئاسمان,رۆژ ده‌یقیژاند, شه‌و ده‌گریا!هیچ که‌س نه‌بوو ئه‌م هاوارانه ببیسێ.
رۆژێک به سپایی پێی گوتم": قاچم دێشێ یارمه‌تیم ده,ئه‌م گوڵدانه زۆر زۆر ته‌نگه!"
گوتم :گیانه ! سووره گوڵم! قاچی من خۆی له گوڵدان دا,چۆن بێم و یارمه‌تی تۆ ده‌م؟
هه‌رتکمان که‌وتینه گریان!
له ناکاو گرمه‌ی هه‌ورێک هات ,زه‌ینی هه‌ردوکمانی پچڕاند,به گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵمان,دیده‌مان که‌وت به‌ره‌و ئاسمان
به بێ‌ده‌نگی ده‌ستمان برد بۆ ده‌ستی یه‌کترته واوی هێزمان ده ربڕی چه‌شنی هه‌وره‌کانی ئاسمان ,خۆمان توند به یه‌کتر دادا!
گوڵدانه‌کانمان رماند!