X
تبلیغات
(کیژۆڵه‏ی ناشیرین(دخترک زشت

(کیژۆڵه‏ی ناشیرین(دخترک زشت

ره نگاوره نگ

وه‌رزی پاییز بو!با خۆی گه‌یاندە سه‌ر دیمه‌نی دامێنی من,راوه‌ستا و چاوی لێکردم ,هه‌ناره‌کانی ته‌کاندم ,هۆشی نه‌بو تووی گوڵێکی به سه‌ردا هه‌ڵوه‌راندم ,تووی گوڵ رژا سه‌ر کێڵگه‌ی له‌شم,پێی چه‌قاند و,ریشه‌ی کرد  

نه‌رم نه‌رم خۆی ده‌بزواوت, گه‌وره ده‌بو,گه‌وره ده‌بو و,باڵای ده‌گرت!
ئاخ که‌ چیترحه‌شار نه‌درا,تا له سته‌م دوور بکه‌وێ!

روژێک با هاته‌وه بۆ لام ,تا گوڵه سوورم لێ دوور کات .من ده‌م قیژاند,ئه‌و ده‌گریا!نازانم بۆ?وه‌ک زانیبێی له‌م دونیایه زوڵمێکی گه‌وره‌ی لێ ده‌چێ ,پێی له کێڵگه‌م ده‌ر‌نه‌دێنا
ئاخر سه‌لماندم که بڕوا, ئاخر سه‌لماندی نه‌مێنێ, خۆم دڵداری دا به فریا,گوتم قه‌ی ناکا! ده‌یچێنم ,له ناو خاکی نیشتمانم ,له سه‌ر له‌شی باپیرانم ,با هه‌م بۆ خۆی په‌روه‌رده بێ ,هه م زه‌وێکه په‌روه‌رده کات !به‌ڵا م با هات گوتی:
"
خاتوون!"
حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و سووره گوڵه ,من ,بێ کێشه بدۆزمه‌وه!نیشتمانمان زۆر گه‌وره‌یه !با زۆری لێ دوور نه‌بمه‌وه, نیشتمانم پر له ده‌سته نه‌وه‌ک بێن و بیقرتێنن!بۆی ساز ده‌که‌م من له‌و خاکه, گوڵدانێک تایبه‌ت بۆ خۆی بێ
سووره گوڵم له پێش دیده‌م, گه‌وره ده‌بوو ,شه‌وان له شه‌رمان کپ ده‌بوو,رۆژانه هاواری ده‌کرد:قاچم دێشێ!قاچم دێشێ! من ده‌مزانی بۆ هاواری لێ نه‌ده‌بڕا ?گوڵدانه‌که‌ی بچووک ببو!

دڕوکانی وه‌ده‌رکه‌وتن ,با هاته‌وه به گرمه‌گرم گووتی: "خاتون!با بێین دڕوکانی لێ‌وه‌که‌ین!با ده‌ستی که‌س زامدار نه‌کا"گووتم:" ئه‌ی با ! گوولی سور بێ دڕو ده‌بێ؟"
_"
ده‌ی قه‌ی ناکا ,سوتیانێکی بۆ ده‌به‌ستم ,هه‌ر چه‌ند له جوانیه‌که‌ی مه‌ستم"په‌رچه‌مه‌کانی چی لێ بکه‌ین ?خۆر دێته ده‌ر زۆر دیار ده‌بن !خۆت ده‌زانی ره‌نگی زه‌ردیان ره‌نگی زه‌رد ده‌دا به روخسار.
ده‌ی قه‌ی ناکا په‌رده‌کانی ناو ماڵه‌که‌ت رۆژ لا مه‌ده

 !.سووره گوڵم,باڵای ده‌گرت سه‌ری شۆڕ بو ,تامه‌زرۆی تیشکی خۆر ببو,قاچی دێشا  !گه‌ڵاکانی هه‌ڵده‌وه‌ری!
ئه‌ی هاوار له زیقه‌ی با !!!!!!!!!!که‌س نایبیسێ ده‌نگی گوڵی سوورم توخوا!
رۆژه‌کانی تێپه‌ڕ ده‌کرد, ره‌نگ زه‌رد بوو,چریکه‌ی ده‌گه‌یشته ئاسمان,رۆژ ده‌یقیژاند, شه‌و ده‌گریا!هیچ که‌س نه‌بوو ئه‌م هاوارانه ببیسێ.
رۆژێک به ‌سپایی پێی گوتم": قاچم دێشێ یارمه‌تیم ده,ئه‌م گوڵدانه زۆر زۆر ته‌نگه!"
گوتم :گیانه ! سووره گوڵم! قاچی من خۆی له گوڵدان دا,چۆن بێم و یارمه‌تی تۆ ده‌م؟
هه‌رتکمان که‌وتینه گریان!
له ناکاو گرمه‌ی هه‌ورێک هات ,زه‌ینی هه‌ردوکمانی پچڕاند,به گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵمان,دیده‌مان که‌وت به‌ره‌و ئاسمان
به بێ‌ده‌نگی ده‌ستمان برد بۆ ده‌ستی یه‌کترته واوی هێزمان ده ربڕی چه‌شنی هه‌وره‌کانی ئاسمان ,خۆمان توند به یه‌کتر دادا!
گوڵدانه‌کانمان رماند!


+ نوشته شده در  یکشنبه یازدهم مهر 1389ساعت 13:19  توسط رومانگ  | 

"ازدواج به سبك ايرانی هندونه به شرط شيرينی!"

گاهي وقتها يه شباهتهايي بين يه سري چيزاي بي ربط وجود داره كه هيچوقت  فكرشم نميكنيم مثل شباهت مراحل به دنيا اومدن و ازدواج  يه دختر و كاشتن وخريدن هندونه البته با توجه به رسم رسومات ما! ببينيد واقعا اينطور هست يا نه؟ اگه بخوايم از اول تمام مراحل رو بگيم اینطوری میشه:

1.مادر دختر:جاليز

2.پدر دختر:كشاورز

3.اسپرم:تخم هندوانه

4.آلت تناسلي مرد:بيل

5.نوازش مرد:كود

6.وياروناز زن :نياز زمين به آب

7.مايع مني :آب براي آبياري

8.بيمارستان :تره بار

9.منزل پدر دختر :وانت هندونه

10.دختر 20 ساله: هندونه رسيده

11.خواستگار:مشتري هندونه

12.حيا وشرم دختر :قرمزي و شيريني هندونه

13سن عروس:وزن و اندازه هندونه (كه بهتره نه زياد رسيده وبزرگ ونه زياد كوچيك وكال باشه)

14.مهريه:قيمت هندونه

15.شيربها :يه جورايي ماليات ويا همون نرخ بنزين

16.عروس به شرط باكره گي :هندونه به شرط چاقو (شيريني)

17.چاقو :دكتر زنان

18.گواهي پزشك: قاچ هندونه

19.سكس اول :خوردن هندونه

20:شروع زندگي مشترك:هضم هندونه و....

شايد زياد جالب نبود ولي متاسفانه من چيزي غير از اين تو ازدواج به سبك ايروني نميبينم و بازم متاسفم! متاسفم! متاسفم! چون تو اين گيرو دار فقط خانوما در عين حال كه اصل كارين هيچ كاره هم هستن و تو اكثر موارد حق انتخاب ندارن ودر واقع انتخاب ميشن راستي اگه بي سانسور بود ببخشيد كاريش نميشد كرد!

امیدوارم دیگه ازدواجامون اینطوری نباشه  و ارزشمون ازین چیزها بیشتر بشه!

+ نوشته شده در  سه شنبه پانزدهم تیر 1389ساعت 19:5  توسط رومانگ  | 

چیرۆکیکم نووسیوه به‌س به‌زمانیکی ناوچه‌یی ئاخر هه ول جاره که شتیکی وا ده نووسم! به‌ڵام مه به‌ستم ووشه نیا به‌لکو مانای ووشه یه! که هیوا دارم ماناییکی تیدا بیت! ئه گه ر خوویندتانه وه و هه له ییکتان تیدا دیت بووم بنووسن تا راستی که م!به‌سپاسه وه

 "کیژه کافرۆش ۱۴ ساڵی بوو"

هه بوو نه بوو كيژه کافرۆشێكی ۱۴ساڵه بوو له گونديكی چووكه دا ژيانی به‌سه‌رده برد. بالای به‌رز بوو، ناو قه‌د باريك وسپی وسۆڵ وه‌ك به‌فری كويستانان! ده‌می خرت وسوور! ده ست و پێ چوك و نازدار! مه‌مكی تووند و قيت وه‌ك كاڵه‌به‌‌ی! له كاران هه‌مووشتيكی ده‌زاني! نانی ده كرد وه‌ك رۆحی به‌‌شه‌ر! ته‌شی ده‌رێسی و به‌رماڵی چاك ده كرد ئه‌و نه قشه‌ی ئه و لێیده‌دا كه‌س لی نه‌یده‌زاني! تا حه‌زت كردبا جوانی تێدا بوو! ئيسك سووك ونه جيب و به‌ حه‌يا! له لای كه‌س سه‌ری به‌رز نه‌ده‌كردو هه‌موو كات به‌ده‌نگی نه‌وی قسه‌ی ده‌كرد!

رۆژ نه‌بوو خووازبينه كانی ته‌قه ‌له ده‌رگای ماڵی باوكی نه‌هێنن، لاوانی ناو گوندی خۆيان و گونده‌كانی تريش به ‌ئاواتی پێ گه‌يشتن به‌و كيژه شيرينه بوون! باب وكوور له سه‌ر ئه و نازداره كێشه يان لێ په‌يدا ده‌بوو! به‌ڵام باوكی کچه‌ به‌ هيچ كاميان رازی نه‌ده‌بوو.

رۆژيك له رۆژان كوری ئاغای گونده كه وێڕای خێزان و منداڵه‌كانی له شار هاتنه‌وه بو سه‌ردانی ماڵی ئاغای گه‌وره ! كوری ئاغا به‌ جل وبه‌رگێكی جوان چوو بو ده‌ره‌وه‌ی ماڵيان بو گه‌شت و سه‌يران و خۆپينشان دان له ناو گونده‌كه! رۆیشت و رۆیشت و رۆیشت؛ له ناكاو له سه‌ركانی كيژه کافرۆشی ديت که خه‌ريكی ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن بوو و قۆڵه سپييه‌كانی وه‌ ده‌ر خستبوو.. پرچه درێژه‌كانی له ژێر ده‌سماڵی سه‌ری وه‌ده ر كه‌وتبوو! كوره ئاغا دڵی له‌رزی و پیش چاوی ره‌ش بوو و سه‌ری سوڕا.. نه‌ی ده توانی چاو له سه‌ر ئه و گوڵ خونچه‌يه هه‌ڵ گرێ! سه‌ری سوڕ مابو له و هه‌موو جوانيه! تا ده‌يتوانی تماشای به‌ژن و باڵای كرد! دوايی چه‌ن پرسياری له باره‌ی كيژه کافرۆش له‌و لاوانه‌ی وه‌ك كوره ئاغايان به‌ سه‌ر هاتبو كرد و ئه‌وانيش به ‌تاسه‌وه وڵاميان ده‌داوه! زۆر له وی رانه‌وه ستاو گه‌رایه‌وه بو ماڵی باوكي. له تاو چاو كه‌ژاڵه زه‌رد هه‌ڵ گه‌ڕابوو بێ هێز و هۆش وه‌ك شێت له ناو رێگا له گه‌ل خۆی قسه‌ی ده كرد "ئاخ ئه‌گه ر وه چنگم كه‌وی كات به‌ خه‌سار ناده‌م! وه‌ختی ناده‌م به‌و ليمو كاڵه، به‌و ناسك و نازداره، ته‌واوی ژيانم ده‌ده‌م به‌و شۆخ و شه‌نگه! "

گه‌يشته‌وه ماڵيان و هه‌ر له به‌ر ده رگا كه ڕا زوو به زوو رازی خۆی نواند و روی له باوكی كرد و گووتی : "ئاغا من كيژی کافرۆشم ده‌وێ" خێزانی له شه‌رمان نه‌يده‌زانی له لای خه‌زوره‌ی چۆن قسان بكات.. ده‌ستی كرد به‌ گريان و لووره لوور، روی خۆی ده‌ڕنيه‌وه و له به‌ر شوويه‌كه‌ی ده‌پاڕاوه! ئاخر چاك ده‌يزانی چی به‌ سه‌رهاتوه‌! به ‌ده‌نگێكی له‌رزاوه گووتی" ئه‌ی ئاغا من ومنداڵه‌كانت چي؟" ده‌نگی نه‌ويتر كرد وتی: "تۆ بۆ خۆت پێت نه‌گتبووم له دوونيا هه‌ر تۆی ژيان و خۆشيم؟" به‌ڵام كوڕی ئاغا ئيشی دڵی و هه‌ڵبه‌ت جێگای تری له‌و شتانه زياتر بوو كه ئه‌و هاتوو هاواره كاری لێ بكا! زۆر خۆی پێ ماندوو نه‌كردوو گووتی خاتوون تۆ بۆ من هه‌ر ئازيزی..! ئه‌تۆم زۆر خۆش ده‌وێ به‌ڵام من ته‌مه‌نم ته‌نيا 30 ساڵه ده‌توانم به‌ تۆش رابگه‌م و به‌ويش!

هه‌رچۆنيكی بوو؛ به بیری خۆی خێزانی خۆی رازی كرد و هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ باوكی و کوێخای گونده‌كه و چه‌ن پياوی گه‌ڕاوه‌ی نارد بو خوازبينی كيژۆڵه خنجيلانه‌كه‌ی کافرۆش!

 

                                          ***************************

 کافرۆش له هه‌وڵی شه‌وڕا بزه‌ی له سه‌ر لێوان بوو! له به‌ر خۆیه‌وه‌ گوتي" جا خۆ ئه‌م كيژه له‌و ماڵه هه‌ر ميوانه وهه‌رمڵكی خه‌ڵكه،ئه وجار پێم وايه خوازبينه‌كانی ده‌ست له سه‌رم هه‌ڵ ناگرن، ئه گه‌ر هه‌ر وايه چێ له كوڕه ئاغا باشتر؟ كه‌مێكی منگه منگ كرد و وه‌ک هه‌موو پياوێكی به‌غيره‌ت بيانووی پێ هينانه‌وه! ئاغای گه وره گووتی کافرۆش ده سته كانی كورپه دڵه‌كه‌ت پڕ ده‌كه‌م له بازنه و له بن زێڕدا دایده‌پۆشم ده‌ينيرمه شار چیتر ده‌وه ناكا، مانگای خه‌لك تاقه‌ت ناكا، رۆژی هه‌ر خانمايه تی پی ده‌ميني!

کافرۆش بێ هيچ پرسێك روی له ميوانه‌كانی كرد و گووتی پيروز بي! وه‌رن زوو بیبه‌ن! ماڵی خۆتانه!

كيژه کافرۆش كه له شه‌رمی باوك و برايه‌كانی له ديوێك دا خۆی شاردبووه له په‌نا كورسيكه دانيشتبو گوێ تيژ كردبوو بزانێ چی ده‌ڵێن! هه‌رقسه‌ی باوكی گوێ لێ بوو له ناو دڵیدا هه‌ڵ په‌ڕكێيه‌ك سازبوو سه‌ر و بنی ديار نه‌بوو!" ئاخر كامه كچی نۆكه‌ر وه‌ك من كوڕه ئاغا داوای ده‌كات؟ كامه كچی گوندی ئێمه له شاری شوو كردووه؟"

                                    ********************************

 ديسانيش وه‌ك جاری جاران موعامه‌له‌يه‌ك رووی دا و ۷رۆژ و شه‌و شايی كرا كيژه کافرۆش بو به‌بووكی سووری كوڕه ئاغا! ئاخ به‌ به‌رگی بووكينی له جوانی دا بێ وێنه بوو مانگ له‌و۷شه‌وه له شه‌رمان په‌له هه‌ورێكی له پێش خۆی را گرتبوو رووی وه‌ده ر نه‌ده‌خست! رۆژی حه وتومیش که به ‌سه‌ر داهات و رۆژيان بوو به‌ شه‌و! ناسك و نازدار به‌ئاره‌قی ناو چاوانی و به‌كوڵمه‌ی سووری گه‌يشته ناو باوه‌شی يار به‌ڵام ئاخ كوڕه ئاغای تينووی 30 ساڵه وكيژه کافرۆشی ناسكو شه رمينی 14 ساڵه تووشی شيرو خوورشيد بوون ئاخر كوڕه ئاغا له خوشیان نه‌يده‌زانی چ بكات و کیژۆڵه له کار و شه‌رم و نازکردن زیاتر چی نه ده زانی!

به‌ڵی رۆژ و شه‌و له لای كوڕه ئاغا مانای نه مابو3بار و 4 جار ده‌چوو لای شۆڕه ژن گه‌مه‌ی له گه‌ل ده كرد. نانی بيانی و نانی شه وو نيوه رووی به‌كاله به‌يه كانی نازدار ده س پی ده كرد و زوو زوو پیێ ده گووت "كيژه له دونيا هه‌ر تۆی ژيان و خۆشيم!"

...

...

...

...

ئيمرۆ كيژه کافرۆشی 14 ساڵه بووت به‌ژنه ئاغای 40 ساڵه! له لای شومينه كه وه له سه‌ر كاناپه‌يه‌ك دانيشتووه‌ دوو سه، ورده گه‌نجی له لای چاوه‌كانی خۆ ده‌نوێنن، مه‌مكه‌كانی 3 مناليان شير داوه و كه‌س پێيان ناڵێت كاڵه‌بي، خه‌ريكه په‌ڕۆی روسپييه تی بووكيك ده رازينيته‌وه! بووكيكی 14 ساڵه، بووكی ئاغا، بووكی ميرده‌كه‌ی! فرمێسكێك به‌سپایی له چاوی دێته خوار و ئاخيك هه‌ڵده‌كێشيت له ناخی ناخی ناخی دڵي! پێم وايه بيری ئه‌وده‌م ده‌كا كه له لای كوورسيكه وه دانيشتبو چاوه روانی وڵامی باوكی ده كرد! له ناو دڵی دا به‌ خۆی ده‌ڵێ "خوزگه 14 ساڵه بايام! "

+ نوشته شده در  شنبه بیست و نهم خرداد 1389ساعت 13:21  توسط رومانگ  |